ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

عوسمان بە ئاستە بەرزەکەی بیر کردنەوەی یانەکەی گۆڕیوە

یاریگا
عوسمان دێمبلی، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی وایکردووە بەرپرسانی یانەکەی بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکەنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی موندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، یاریزانە فەرەنسیەکە ئەمساڵ گرنگیەکی زیاتر بەخۆیداوە و ئەمەش وایکردووە ئاستی بەرزتر بێتەوە، بۆیە کارگێری یانەکەی بیر لەوە دەکاتەوە کە ئەو یاریزانە رازی بکات گرێبەستەکەی جارێکی دیکە نوێ بکاتەوە.

عوسمان هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2024 لەگەڵ بارسێلۆنا نوێکردەوە و، دوای تەنها چەند مانگێک بەرپرسانی یانەکە بیر لە دووبارە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button