ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

عوسمان خێزانەکەی جێهێشتووە و لەگەڵ یانەکەی یاری کردووە

یاریگا
عوسمان دێبملی، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئسیپانیا، کاتێک کە کچەکەی لەدایکبوو، خێزانەکەی لە نەخۆشخانە جێهێشتووە و بڕیاریداوە بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر ئێلچێ بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کاتێک کچەکەی یاریزانە فەرەنسیەکە لەدایک بوو، لاپۆرتا بە چەپکە گوڵێکەوە چووە نەخۆشخانە بۆ پیرۆزبایی لەو یاریزانە و هاوسەرەکەی، دواتر ئەو یاریزانە بە سەرۆکی یانەکەی و هەروەها بە چاڤی راهێنەر گوتووە دەیەوێت بەرامبەر ئێلچێ یاری بکات.

لە بەرامبەردا راهێنەر و سەرۆکی یانەکە پێیان گووتوە خەمت نەبێت و لەگەڵ هاوسەر و کچەکەی بمێنێتەوە، بەڵام ئەو سوربوو لەسەر یاریکردن بۆ ئەوەی یارمەتی تیپەکە بدات و گۆڵێک تۆمار بکات و پێشکەشی کچەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button