ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ناسر خلێفی یاریزانێکی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا
ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا خۆی دەیەوێت قسە لەگەڵ عوسمان دێمبلی یاریزانی بارسێلۆنا بکات، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

لویک تانزی لە رۆژنامەی RMC Sportـی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، سەرۆکی شازادەکان بریاریداوە دوای پرۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئێمباپێ، یەکسەر پەیوەندی بە یاریزانەکەی بلاوگراناوە بکات، بۆ ئەوەی رازی بکات وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەیان بپۆشێت.

دێمبلێ سەرەتای مانگی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و، تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button