ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

خلێفی باس لە گفتوگۆكانی پاریس دەكات لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی میسی

یاریگا-

ناسڕ خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە گفتوگۆكانی پاریس دەكات لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنا.

گرێبەستەكەی میسی لەگەل بارسێلۆنا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەسەردەچێت و دەنگۆی پەیوەندیكردنی بە پاریسەوە لە ڕۆژنامەكان بلاوكرایەوە.

خلێفی لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی گفتوگۆكانی خۆی و خوان لاپۆرتای سەرۆكی بارسێلۆنای ئاشكرا كرد و ووتی: بە سەرۆكی بارسێلۆنام ووت ، میسی گرێبەستەكەی تەواو دەبێت ،هەموو یانەیەك مافی هەیە قسەی لەگەڵدا بكات.

هەروەها ووتیشی: هەموو یاریزانە نایابەكان دەیانەوێت پەیوەندی بە پاریسەوە بكەن ، ئەوە دەڵێم تا ڕاشكاو بم لەگەڵتاندا تەنها ئەوە هەبووە سەبارەت بە میسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button