ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ناسر خلێفی لە ناوبژیوانانی یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ توڕە دەبێت

یاریگا-

ناسر خلێفی ، سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە ناوبژیوانانی یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید توڕە دەبێت.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد ، لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ماركا خلێفی جێگای خۆی جێهێشتووە و چووەتە ژووری ناوبژیوانان و بە شێوەیەكی خراپ قسەی لەگەڵ كردوون.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە یەكێك لە كارمەندانی ڕیاڵ مەدرید لەو كاتەدا ڤیدیۆی خلێفی كردووە و سەرۆكەكەی پاریسیش هێرشی كردووەتە سەری و وتویەتی دەتكوژم.

هەروەها لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانە فەڕەنسیەكە داوای كردووە ئەو دیمەنانە لە كامێرای چاودێری بسڕێتەوە.

ڕۆژنامە ئیسپانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە یانە شاهانەكە پارچە ڤیدیۆیەكانی خلێفی دەنێرێت بۆ یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا و ئەوانیش لێكۆڵینەوەی لەبارەوە دەكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button