ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

ناسڕ خلێفی باس لە زێدان دەكات

یاریگا-

ناسڕ خلێفی قەتەڕی و سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە دەنگۆكانی نزیكبوونەوەی زێدان لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دەكات.

لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا خلێفی ووتی: زێدان نایەت بۆ پاریس ، هەرگیز گفتوگۆم نەكردووە لەگەڵیدا ، ئێمە بژاردەیەكی ترمان هەڵبژاردووە.

هەروەها ووتیشی: یەك شتتان پێ دەڵێم ، هەرگیز قسەمان لەگەڵیدا نەكردووە ، نە بە شێوەی ڕاستەوخۆ نە بە شێوەی نا ڕاستەوخۆ ، زۆر لە یانەكان و هەڵبژاردەكانیش حەزیان لێیە ببێتە ڕاهێنەریان ، بەڵام ئێمە هیچ كات قسەمان نەكردووە.

سەبارەت بە ئیمباپێ ووتی:  هاوینی ڕابردوو ئۆفەری مەدریدمان بە بڕی 180 ملیۆن بۆ گواستنەوەی ئیمباپێ ڕەتكردەوە ، چونكە دەمزانی دەیەوێت بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button