ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

میسی بووە بە خێر و بەرەكەت بۆ پاریس

یاریگا-

ناسڕ خلێفی قەتەڕی و سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لەو دەستكەوتانە دەكات كە یانە فەڕەنسیەكە بەهۆی لیۆنێل میسیەوە قازانجیان كردووە.

وەرزی ڕابردوو لیۆنێل میسی بە گرێبەستێكی ئازاد لە یانەی بارسێلۆناوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی پاریسەوە كرد.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ماركا خلێفی ووتی: كە ڕێژەی داهاتی پاریس سان جێرمان دوای یەكەم وەرزی میسی لەگەڵ یانەكە بەڕێژەی 700 ملیۆن یۆرۆ بەرز بوویەوە.

هەروەها ووتیشی: بێگومان بەهۆی میسیەوە پارەی زۆرمان دەست دەكەوێت ، هەروەها ڕێژەیەكی زۆر لە درێسەكانی دەفرۆشرێت.

هەروەها هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە كرد كە میسی بوو بە هۆی ئەوەی 10 سپۆنسەری نوێ بۆ یانە فەڕەنسیەكە زیاد بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button