چامپیۆنزلیگگرنگترین

درێژترین ماوەی نەدۆڕان لە چامپیۆنزلیگ؛ ئارسیناڵ چاوی لە تۆمارێکی مێژووییە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵەکەی میکێل ئارتێتا بەردەوامە لە درێژەدان بە زنجیرەی بێ شکست لە چامپیۆنزلیگ و ئەمشەویش لە یاریی چوونی پێش کۆتایی لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید 1-1 یەکسانبوون.

ئەم وەرزە تۆپچییەکانی لەندەن تا گەیشتن بەم قۆناخە تامی هیچ شکستێکیان نەکردووە.

لە گەڕی یەکەمی یارییەکانی پاڵەوانێتیەکە 8 یارییان ئەنجام دا توانیان لە سەرجەمیاندا براوەبن و وەک پلەی یەکەمی نێو 36 تیمە بەشداربووەکە خۆیان بگەیەننە قۆناخی 16. لەوێش بە کۆی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە بە یەکسانبوون و بردنەوەیەک (3-1) گەیشتنە چارەکی کۆتایی بۆ رووبەڕووبوونەوەی سپۆرتینگ. لەوێش بە بردنەوەیەک و یەکسانبوونێک (1-0) بەربەستی رکابەرە پۆرتوگالیەکەیان تێپەڕاند تا خۆیان لە چوارگۆشەی زێریندا بینیەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، دوای نەدۆڕانی گەنەرز لە 13 یاریی لەسەریەکی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، توانیان ژمارە مێژووییەکەی 20 ساڵی لەمەوبەری خۆیان یەکسان بکەنەوە.

پێشتر ئارسیناڵ درێژترین ماوە تووشی شکست نەهاتبێت، مانگی مارسی 2005 بوو تا مانگی ئەپرێلی ساڵی 2006 کە سەردەمی ئارسن ڤینگەر بوو بە نەوەی زێڕین ناودەبرێن لە مێژووی یانەکە ئەگەرچی نەیانتوانی جامەکە ببەنەوە کاتێک لە فیناڵ بە بارسێلۆنا دۆڕان.

ئێستا تیمەکەی ئارتێتا لەبەردەم یەکسانبوون یاخود بردنەوەیەکی دیکەیە بۆ شکاندنی ژمارە پێوانەییەکی ڤینگەر، ئەوەش سێشەممەی داهاتوو لە لەندەن و لەنێو یاریگای ئیماراتی تایبەت بەخۆیان دیاریی دەکات کە لە یاریی گەڕانەوەدا پێشوازی لە تیمە سەرسەختەکەی دیێگۆ سیمیۆنی دەکەن.
 

بابەتی زیاتر

Back to top button