
یاریگا –
هاندەرانی لیڤەرپوول هەواڵێکی خۆشیان پێگەشت لەبارەی محەمەد سەڵاح.
هێرشبەرە میسڕییەکە لە لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس تووشی پێکان هات، سەرەتا وا بڵاوکرایەوە کە ئەم وەرزە بۆ ناوبراو کۆتایی هاتووە و ناتوانێ لەو چەند یارییەی ماوە هاوکاری تیمەکەی بکات.
سەڵاح کە کۆتا وەرزی خۆی لەگەڵ رێدز بەڕێدەکات، هەموو ئامانجێکی بووەتە گەیاندنی یانەکە بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو کە ئێستا بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی خولی ئینگلیزیی دێن و تەنها 4 هەفتە ماوە بۆ کۆتایی خولەکە. بۆیە دەنگۆی دوورکەوتنەوەی تا کۆتایی وەرز، بووە مایەی ترس و نیگەرانی لای ئارنە سڵۆت و هاندەرانی لیڤەرپوول.
بەگوێرەی هەواڵێک لە پێگەی فەرمی یانەکە، سەڵاح دەتوانێ پێش تەواوبوونی وەرزەکە بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
Liverpool FC can confirm Mohamed Salah is expected to be available to play again before the end of this season ℹ️
— Liverpool FC (@LFC) April 29, 2026
جیا لەوەی سڵۆت بژاردەیەکی بەهێزی بۆ دەگەڕێتەوە بۆ هێڵی هێرشبەریی، هاوکات گەڕانەوەی سەڵاح تایبەتمەندییەکی گەورەتری هەیە بەوەی دەرفەتی بۆ رەخسایەوە بۆ یاریکردن و ماڵئاوایی یەکجارەکیی لە هاندەرانی لیڤەرپوول دوای مانەوەی لە ئانفێڵد بۆ ماوەی 9 ساڵ.



