لووتکەی وەفاداریی؛ دێمبێلێ و ئوپامیکانۆ گەڕەکەکەیان دەبەنە نێو جەرگەی یاریی پاریس و بایرن
دوو ئەستێرەکە رابردووی خۆیان لەبیرناکەن

یاریگا –
لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا، عوسمان دێمبێلێ و دایۆت ئوپامیکانۆ بڕیاریاندا سەرجەم دانیشتووانی ئەو گەڕەکەی تێیدا گەورە بوون، بانگهێشتی یارییەکەی نێوان پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن بکەن.
دیمبێلی و ئوپامیکانۆ، دوو ئەستێرەی دیاری پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن، هەردووکیان لە گەڕەکی ‘ئێڤخو’ لە فەرەنسا پێکەوە گەورە بوون کە دانیشتووانی ئەو گەڕەکە زۆربەیان کەمدەرامەتن، بۆ یارییەکەی ئەمشەو بڕیاریانداوە تەواوی خەڵکی گەڕەکەکەیان بۆ بینینی یاریی لووتکەی نێوان پاریس و بایرن بانگهێشت بکەن.
ئەم دەستپێشخەرییە هەموو تێچووەکانی گەشتەکە دەگرێتەوە، لەوانە بلیت، گواستنەوە و خواردن، کە بە تەواوی لەسەر ئەرکی ئەم دوو یاریزانەیە. سەرەڕای ئەوەی لە نێو یاریگادا رکابەری یەکترن، بەڵام ئەم هەنگاوەیان پێشانی دەدات کە هێشتا وەفادارییان بۆ بۆ ئەو شوێنە ماونەتەوە کە لێیەوە فێری تۆپی پێ بوون. ئێستا بۆ خەڵکی گەڕەکی ئێڤرۆ، ئەم یارییە تەنیا کێبڕکێیەک نییە، بەڵکوو شانازیکردنە بە دوو کوڕی گەڕەکەکەیان کە گەیشتوونەتە لووتکەی جیهان.
🚨 𝗡𝗘𝗪: Ousmane Dembélé and Dayot Upamecano have invited their entire entire neighbourhood of Évreux (where they grew up in) to watch the match between PSG and Bayern, all expenses paid. ❤️ pic.twitter.com/xuknoZ8cin
— The Touchline | 𝐓 (@TouchlineX) April 28, 2026
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەش، ئوپامیکانۆ، بە پەرۆشییەوە باسی رووبەڕووبوونەوەی هاوڕێ دێرینەکەی دەکات و دەڵێت؛
من و عوسمان خەڵکی هەمان شارین کە دانیشتووانەکەی نزیکەی 50 هەزار کەسە و لە پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕوودەبینەوە!



