ئه‌وروپائیسپانیا

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ بیتس

یاریگا-

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ كۆتا یاری ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بەرامبەر ڕیاڵ بیتس.

وا بڕیارە سبەینێ هەینی كاتژمێر: 22:00 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید كۆتا یاری ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا و كۆتا یاری لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر ڕیاڵ بیتس ئەنجام بدات.

لێدوانەكانی ئەنچیلۆتی: 

ئەنچیلۆتی: هەستەكان زۆر باشن ، وەرزێكی نایاب بوو، پێوویستە سوپاسی هاندەران بكەین بۆ پاڵپشتیەكانیان.

ئەنچیلۆتی: بەیڵ بە ڕێژەی %100 ئامادە نیە ، سبەینێ بڕیار دەدەین كە ئایا لەسەر كورسی یەدەگ دەبێت یان لە نێو هاندەران.

ئەنچیلۆتی: من بیر لەوە دەکەمەوە کە چەند خولەکێک بدەمە ئەو یاریزانانەی کە زیاتر پێویستیان پێیە.

ئەنچیلۆتی: لە ڕۆژی دووشەمەوە ئالابا ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكان دەست پێدەكاتەوە.

ئەنچیلۆتی: مۆدریچ و مارسێلۆ سبەی بەشداری دەكەن.

ئەنچیلۆتی: ڕۆشتنی یاریزانان لە كۆتایی وەرزدا؟ قسەمان لەسەر ڕۆشتنی یاریزانان نەكردووە، هەمووان بیر لە یاری 28 مانگ دەكەنەوە.

ئەنچیلۆتی: یاری كۆتایی؟ ئێمە نابێت دڵخۆشی یاریكردن لەو یاریە لە بیر بکەین ، ئاساییە کە نیگەران بیت و نیگەرانی بەرامبەر بە تیمێکی بەهێز یاری دەكەیت ، من خۆشحاڵم کە کاتم هەیە بۆ ئامادەکردن بۆ ئەو یاریە.

ئەنچیلۆتی: ئێمە لەو شوێنەین كە هەمووان دەیانەوێت لەوێ بن، گرنگترین یاریە لە جیهانی تۆپی پێدا ، ئێمە ئێستا چێژی لێ وەردەگرین و دوای یاریەكەش یان دڵخۆش دەبیت یان بێتاقەت.

ئەنچیلۆتی: كەش و هەوای یاری كۆتایی؟ نیگەرانی دێت نەك ترس، من ئێستا چێژی لێ وەردەگرم بەڵام دواتر نیگەران دەبیت.

ئەنچیلۆتی: ڕێڕەوی ڕێزلێنان بۆ بیتس؟ ئێمە دوو تیمین كە نازناومان بردووە ، دەمەوێت ڕێڕەوی ڕێزلێنان بۆ بیتس دروست بكەین چونكە جامی شای ئیسپانیا گرنگە.

ئەنچیلۆتی: هەمووان تامەزرۆین بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ ، هەمووان نازناوی ژمارە 14مان دەوێت.

ئەنچیلۆتی: بیر لە ئیمباپێ ناكەمەوە ، ئێستا تاكە شت كە لە بیر و مێشكما بێ یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button