ئه‌وروپائیسپانیا

گەندەڵیەکی پیکێ ئاشکرا دەبێت

‎‎یاریگا-
‎جێرارد پێکێ، بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەگەڵ روبیالێسی سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی رێکەوتوون لەسەر گواستنەوەی یاری سوپەری ئیسپانیا بۆ سعوودیا.

‎رۆژنامەی elconfidencial ئیسپانی بڵاویکردەوە، فایلی دەنگیان دەستکەوتووە کاتێک سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان داوا لە بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا دەکات، بۆ ئەوەی پشگیریان بکات بۆ ئەوەی یاری سوپەری وڵاتەکەیان لە سعوودیا بکرێت و لە بەرامبەردا شەش ملیۆن یۆرۆی پێدەدات.

‎ئەم بەڵگەی رۆژنامە ئیسپانیەکە هەرایەکی زۆری دروستکردووە و چاوەڕێ دەکرێت هەردوولا دادگایی بکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button