ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی گرنگی بە پیکێ نادات

یاریگا
جێرارد پیکێ، بەرگریکاری بارسێلۆنا بە تەواوەتی لەلایەن چاڤی راهێنەری یانەکەی پشتگوێ خراوە.

رۆژنامەی وەرزشی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی دوو بەرگریکاری ناوەڕاستی بارسێلۆنا کوندێ و ئاراوخۆ پێکانیان هەیە و ماوەیەکی زۆر دادەبڕێن، بەڵام لەم دۆخەشدا راهێنەرەکەی بلاوگرانا ئامادەنیە پشت بە تواناکانی بەرگریکارە کۆنەکەی یانەکەی ببەستێت و ئامادەنیە یاری پێ بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە چاڤی دەیەوێت لەم ماوەیە پشت بە تواناکانی ئێریک گارسیا و کریستێنسێن ببەستێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button