ئه‌وروپائیسپانیا

پیکێ: هەندێکجار بڕیارەکانی نابژیوان لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا بوون

یاریگا
جێرارد پیکێ، بەرگریکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پێیوایە یانەکەی پێشووی هەرگیز هیچ پارەیەکی بە ناوبژیوانەکان نەداوە، بۆ ئەوەی لە بەرژەوەندی ئەوان بڕیار بدات.

بەرگریکارەکەی پێشووی بلاوگرانا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکا، سەبارەت بە کەیسی ئێنریکێز نێگرێیرا، جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا دەڵێت “ من زانیاری زۆرم لەسەر ئەو بابەتە نیە، بۆیە قسەکردن لەسەری هیچ سودێکی نیە، بەڵام دڵنیام یانەکەمان پێشتر هیچ کارێکی لەمجۆرەی نەکردووە، راستە هەندێکجار بڕیارەکانی ناوبژیوانەکان لە بەرژەوەندی ئێمە بوون، لە هەمان کاتدا زۆرجار بڕیارەکانیان لە دژی ئێمە بوون و ئەمەش شتێکی ئاساییە لە تۆپی پێ “.

پیکێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت “ من دڵنیام یانەکەمان هەرگیز ناوبژیوانەکانی نەکڕیوە و پێویستە خوان لاپۆرتا و کارگێری یانەکە زۆر بە خێرایی ئەم بابەتە یەکلایی بکەنەوە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button