خوله‌کانی دیکە

پیکێ: مێسی سەلماندی لە رۆناڵدۆ باشترە

یاریگا
جێرارد پیکێ، بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای ئەم وڵاتە، لە دیمانەیەکدا دەڵێت لیۆنێل مێسی ئەوەی سەلماند کە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترە.

بەرگریکارەکەی پێشووی بلاوگرانا لە کەناڵی یوتوبی جان نێلیس سەبارەت بە هەردوو یاریزانە ئەرجەنتینی و پۆرتوگالی دەڵێت ” ئەو دوو یاریزانە ماوەی نزیکەی 15 ساڵە کێبڕکێی لەسەر هەموو دەستکەوتەکان دەکەن، بەڵام لیۆ سەلماندی لە تەمەنی 35 ساڵیدا دەتوانێت ناسناوە گرنگەکان بەدەست بێنێت، بۆیە من دەڵێم ئەو لە رکابەرەکەی باشترە ”.

پیکێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت دوای وازهێنانم لە یاریکردن بە تەواوەتی پەیوەندیەکانم لەگەڵ تۆپی پێ پچراندووە و زۆر بە کەمی سەیری یارییەکان دەکەم، ئەو چەند مانگە بۆ من زۆر قورس بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button