ئیسپانیا

پیکێ: چاڤی لە رۆیشتن پاشگەز دەبێتەوە

جیرارد پیکێ بەرگریکاری مێژوویی بارسێلۆنا دەڵێت پێی وایە چاڤی هاوڕێی لە دوای کۆتایی وەرز لە راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت.

چاڤی لە سەرەتای ئەمساڵدا رایگەیاند لە کۆتایی وەرز دەست لەکار دەکێشێتەوە. لەوکاتەوەی ئەو بڕیارەشی راگەیاندووە ئاستی یانەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. هەرچەندە خودی چاڤی سوورە لەسەر رۆیشتن، بەڵام پیكی دوای بردنەوەکەی شەوی رابردووی بارسا بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ بۆ تایم سپۆرت وتی

پێم وانیە بڕیارەکەی چاڤی، بڕیاری کۆتایی دەبێت و بڕوام وایە دەمێنێتەوە. هەموو رۆژێک قسە ناکەین بەڵام زۆر جار قسەمان کردووە و هیوام وایە بمێنێتەوە چونکە ئەوە باشترین شتە بۆ یانەکەش.

بارسێلۆنا هەشت خاڵ لە دوای ریاڵ مەدریدەوەیە لە رکابەریی لالیگا و لە خولی پاڵەوانەکانیش رووبەرووی پاریس سان جێرمان دەبێتەوە لە مانگی داهاتوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button