ئه‌وروپا

ئەو یاریزانانەی پورتوگال كە ناتوانن لە یاری توركیا بەشداری بكەن

یاریگا-

پێش چەند ڕۆژێك لە دەستپێكی یاریەكانی پاشكۆی ئەوروپا بۆ گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ هەڵبژاردەی پورتوگال گورزێكی دیكەی كوشندەی بەركەوت.

وا بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو هەڵبژاردەی پورتوگال ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی توركیا ببێتەوە.

هەژماری فەڕمی پورتوگال لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر تووشبوونی پیپی بەرگریكاری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

بەوەش بەرگریكارەكە ناتوانێت بۆ یاریەكەیان بەرامبەر توركیا بەشداری بكات.

بۆ یاریە چارەنووسسازەكەیان فێرناندۆ سانتۆس لە تواناكانی هەریەك لە یاریزانان: ڕۆبن دیاز ، ڕۆبن نیڤیس ، سیمیدۆ ، كانسێلۆ و, پیپی و ڕیناتۆ سانچێز بێ بەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button