ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

ئەرسیناڵ گفتۆگۆی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی گفتوگۆكانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەستپێكردووە بەمەبەستی گواستنەوەی ئیدین هازاردی بەلجیكی.

هازارد بە تەواوی پشتگوێ خراوە و لەلایەن كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانە شاهانەكەوە پشتی پێ نابەسترێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ذە سەن ئەرسیناڵ گفتوگۆكانی لەگەڵ ئەرسیناڵ دەستپێكردووە بەبۆنەی گواستنەوەی هازارد لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ڕیاڵ مەدرید لاری نیە لە فرۆشتنی یاریزانەكە ، بە تایبەت لە كاتێكدا كە پلانی هەیە لە هاویندا كیلیان ئیمباپێ و ئیرلینگ هالاند بگوازێتەوە.

لە هاوینی 2019 هازار لە چێڵسیەوە بە بڕی 115 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مێرینگیەوە كرد ، بەهۆی پێكانە یەك لە دوای یەكەكانەوە نەیتوانیوە ئاستی خۆی پێشكەش بكات لەگەڵ ئەو یانەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button