ئه‌مریکا

ئەمجارە لە بەڕازیل هاندەرێک کوژرا

یاریگا
دوای یارییەکەی نێوان هەردوو یانەی ئاتلێتیکۆ مینیەرۆ و کرۆزیرۆ هاندەرێک بووە قوربانی.

پۆلیسی ویلایەتی میناس گرایس لە بەڕازیل بڵاویکردەوە، دوای یارییەکەی نێوان هەردوو یانەکەی وڵاتەکەتان کۆمەڵێک لە هاندەرانەکان دوای دروست بوونی گرژی و ئالۆزی لە نێوانیان، لە ئەنجامدا هاندەرێکی 25 ساڵی یانەی کرۆزیرۆ فیشەکێک بەر سکی دەکەوێت و، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

لە ماوەی ئەم هەفتەیە دووەمجارە لە ئەمریکا هاندەرانی تۆپی پێ دەبنەوە قوربانی، سەرەتای ئەم هەفتەیە لە خولی مەکسیکی زیاتر لە 20 کەس کوژران.

بابەتی زیاتر

Back to top button