ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

بە پەلە: بوفۆن دەگەڕێتەوە بۆ یوڤێنتوس

یاریگا- جی جی بوفۆنی گۆڵپارێزی ئێستای پاریس سانت ژێرمان نزیک بووەتەوە لە گەڕانەوە بۆ ڕیزی یانە و ماڵی پێشووتری، یوڤێنتوس.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵیی بڵاوی کردەوە کە گۆڵپارێزە مێژووییەکە لە لێواری پەیوەندی کردنەوەیە بە خانمەپیرەکە، ئەوە لە کاتێکدایە دەنگۆیەکان پێشتر ناوبراویان دەبەستەوە بە لیدز یونایتد و پۆرتۆی پورتوگالییەوە.

هاوکات سەرچاوەیتری ئینگلیزیی بە پشتبەستن بە گوتەی  دی مارزیۆی ڕۆژنامەنووی بەناوبانگی ئیتاڵی، باس لەوە دەکەن، کە بوفۆن دەگەڕێتەوە بۆ یوڤی و وەک یەدەکی چیزینی گۆڵپارێز بەردەوام دەبێت. ئەو ڕۆژنامەنووسە هەمان هەواڵی لە تویتەرەکەی خۆی بڵاو کردۆتەوە.

بوفۆن ساڵێک دەبێت ئیتاڵیای بەرەو پاریس بەجێهێشت. بۆ ماوەی 17 ساڵ پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵی یوڤی کردووە، سەرەڕای بردنەوەی نۆ نازناوی خولی ئیتاڵیی، چامپیۆنزلیگی بەدەست نەهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button