ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

پاریس هەڵوێستی خۆی یەكلا كردەوە سەبارەت بە گواستنەوەی زێدان

یاریگا-

لیۆناردۆ ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ڕاستی و درووستی پەیوەندیكردنی یانەكەی بە زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاشكرا كرد.

ڕۆژنامەكان ناوی زێدانیان بە پاریسەوە بەستبوویەوە لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە.

لەلێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی لیكیپ لیۆناردۆ ووتی: ئێمە هەرگیز بیرمان لە گۆڕینی ڕاهێنەرەكەمان ماوریسیۆ پۆچەتینۆ نەكردووەتەوە ، وە هەرگیز لەگەڵ زەینەدین زێدان یان هیچ ڕاهێنەرێكی دیكە گفتۆگۆمان نەكردووە.

هەروەها ووتیشی: ئەمەوێ ئەوەش بڵێم كە پۆچەتینۆ هەرگیز داوای ڕۆشتنی نەكردووە و هیچ كێشەیەكیشی لەگەڵ ئێمە نیە و ئێمە لە هەموو ڕوویەكەوە قسەمان كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button