ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

لیۆناردۆ باس لە دەنگۆی پێشكەشكردنی 50 ملیۆن یۆرۆ دەكات بەمەبەستی مانەوەی ئیمباپێ

یاریگا-

لیۆناردۆ ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە دەنگۆی پێشكەشكردنی ئۆفەرە خەیاڵیەكە دەكات بە كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەیان.

پێشتر ڕۆژنامەی ” لو پاریزیان ” لە هەواڵێكدا ئاشكرایكرد پاریس ئۆفەرێكی خەیاڵی بە موچەی ساڵانەی 50 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی ئیمباپێ كردووە بەمەبەستی مانەوەی لە یانەكە.

لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەدا لیۆناردۆ ووتی: ئەوانە دوورن لە ڕاستیەوە ، ئێمە هێشتا پێشنیارێكی تایبەتمان نەكردووە ، شێوازێكی دیاریكراو هەیە ئەویش ئەوەیە كە كۆتا شت كە لە گرێبەستەكەیدا زیادی دەكەین پارەیە ، دەمانەوێت بیخەینە باشترین شوێنی گونجاوەوە.

هەروەها ووتیشی: باسی پارە ناكەین ، شتەكە هیچ پەیوەندی بە پارەوە نیە ، ئیمباپێ نرخێكی نایابی هەیە و پارە شتانێكی لاوەكیە ، تەواوی هەوڵی خۆمان ئەدەین بۆ هێشتنەوەی لە یانەكە.

گرێبەستەكەی ئیمباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لەهاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و ڕیاڵ مەدرید لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button