ئینگلتەرا

لیڤەرپوڵ ئاڵای سپی هەڵکرد لە جەنگی بە دەستهێنانی مباپێ

یاریگا –

وا دیارە یانە رکابەرەکانی ریاڵ مەدرید وردە وردە خۆیان بە دەستەوە دەدەن لە کێبڕکێی گواستنەوەی کیلیان مباپێ دوای ئەوەی یاریزانەکە لە لە چەند رۆژی رابردوو پاریسی لە ڕۆیشتنی ئاگەدار کردەوە لەم هاویەنی بێت.

لیڤەرپوڵ کە وەک خوازیارێکی سەرسەختی مباپێ دادەنرا و دەنگۆییەکان داهاتووی ئەو ئەستێرە فەرەنسیەیان پێوە دەبەستەوە، ئەمشەو لە زاری ئیبراهیم کۆناتی بێهیوایی خۆیان پیشان دا و، بە جۆرێک ئاڵای سپیان هەڵکرد لە گەیشتن بە تواناکانی کیلیان. لەو بارەیەوە لە لێدوانی دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر برێنتفۆرد، کۆناتی هاونیشتمانی مباپێ وتی

من بە تەواوەتی راستگۆ دەبم لەم بابەتەوە. هەر بە ڕاستی پێتان وایە کیلیان دێتە لیڤەرپوڵ؟ هەموومان دەزانین ڕوو دەکاتە کوێ. بۆیە نەخێر نایەتە ئێرە. تەنانەت بیریشمان لێ نەکردووەتەوە لەم تیمەی ئێمەدا هەبێت.

سەبارەت بەوەی ئەو بەرگریکارە لە ڕێگەی پەیوەندییە کەسییەکانەوە هەوڵی قایلکردنی هێرشبەرە فەرەنسیەکەی هاونیشتیمانی بدات، کۆناتی وتی

من هەوڵی ئەوە نادەم کیلیان بهێنم بۆ ئێرە.

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، دواتر فلۆرێنتینۆ پێرێز نزیکە لەوەی خەونە لەمێژینەکەی بەدیبهێنێت و بە یاریزانە دڵخوازەکەی بگات لەم هاوینەدا کاتێک گرێبەستەکەی بەسەر دەچێت لەگەڵ پی ئێس جی و قەڵای سپی دەکاتە شوێنی دەستکەوتنی ئامانجە کۆمەڵ و تاکەکەسییەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button