فه‌ره‌نسا

مباپێ ئامادەیە پارەیەکی زۆر بدات تەنها بچێت لە نانەواخانەیەک نان بکڕێت!

یاریگا –

ناوبانگ ئازادییەکانی لە کیلیان مباپێ زەوت کردووە و بە حەسرەتەوەیە وەکو خەڵکێکی ئاساییی بچێتە نانەواخانەیەک.

لە نوێترین دیمانەیدا لەگەڵ Envoye Special، کە پێگەی گۆڵیش بابەتەکەی بڵاو کردووەتەوە، کیلیان چەند پرسیارێکی جیاوازی ئاراستە دەکرێت و بابەتی نەبوونی ئازادیی لە دوای ناوبانگ، دەبێتە مانشێتی میدیاکان.

لەو بارەیەوە ئەستێرە فەرەنسییەکەی پاریس دەڵێت:

بچم بۆ کڕینی نان لە نانەواخانە؟ پارەیەکی زۆر دەدەم بۆ ئەنجامدانی شتێکی وەک ئەوە. لە کاتێکدا ئەوە بۆ زۆرینەی خەڵکی ئاساییە. من خۆییبوونم لە دەست داوە. خۆییبوون وەک مرۆڤێکی ئاسایی.

دواتر پرسیاری لێ کرا چی دەکات ئەگەر 48 کاتژمێر دیار نەمانی بدرێتێ

مباپێ وتی

بە دڵنیاییەوە دوو ڕۆژ لە دەرەوە دەمێنمەوە. ئەوە دەڵێم بە بێ بیر لێکردنەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button