ئیتاڵیافه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس شوێنگره‌وه‌ی ئیمباپێ ده‌ستنیشان ده‌كات

یاریگا –

یانه‌ی پاریس سان جێرمان رافایێل لیاو ده‌كاته‌ شوێنگره‌وه‌ی كلیان ئیمباپێ.

زۆرێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کیلیان ئێمباپێ بڕیاریداوە هاوینی داهاتوو وەکو یاریزانێکی ئازاد پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بکات.

تۆڕی هه‌واڵی ESPN بڵاویكرده‌وه‌، یانه‌ی پاریس سان جێرمان ده‌یه‌ویت بڕگه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لیاوه‌ له‌گه‌ڵ میلان چاڵاك بكات و بیكاته‌ شوێنگره‌وه‌ی ئیمباپێ.

ئەگەر کیلیان مباپێ پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدرید بکات، ئەگەری زۆرە ئامانجی پاریس سانجێرمان بۆ جێگرتنەوەی رافایێل لیاو ئەستێرەی یانەی میلان بێت، بڕگەی شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ی 175 ملیۆن یۆرۆیه‌.

لیاو رۆڵێکی هاوشێوەی ئێمباپێ دەگێڕێت، کە لە باڵی چەپی هێرشبه‌ری یاری ده‌كات، بۆیە ئەگەری جێگرەوەی زیاترە لە ڤیکتۆر ئۆسیمێنی هێرشبەری ناپۆلی.

رافایێل لیاو تا ساڵی 2028 گرێبەستی لەگەڵ میلان هەیە، لەم وەرزە 27 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و 6 گۆڵ و 7 ئەسیستی هه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button