گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ ئەرجەنتین ریمۆنتادای بەسەر میسڕ کرد و گەیشتە قۆناخی 8

میسڕ ماڵئاوایی کرد

Yariga App

یاریگا –

لە یەکێک لە یارییەکانی قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و میسڕ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

ئەرجەنتین توانی سەرکەوتن بەسەر میسڕ بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی 8ـی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە بینی؛ ئەرجەنتین توانیان بە ئەنجامی 3-2 یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

 

گۆڵەکانی میسڕ لەلایەن یاسر ئیبراهیم لە خولەکی 15 و مستەفا عەبدولڕەئووف لە خولەکی 67 کران، گۆڵەکانی ئەرجەنتین لەلایەن کریستیان رۆمێرۆ لە خولەکی 79 کرا، لیۆنێل مێسی لە خولەکی 83 و ئێنزۆ فێرناندێز لە خولەکی 90ـی کاتی زیادکراو کران.

بەو سەرکەوتنەش، ئەرجەنتین بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 8ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا میسڕ ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button