ئینگلتەراگرنگترین

بەپەلە: رۆمان ئەبرامۆڤیج چارەنووسی چێڵسی یەکلاکردەوە

یاریگا-رۆما ئەبرامۆڤیج خاوەنی یانەی چێڵسی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند دەستبەرداری بەڕێوەبردنی یانەکە دەبێت.

لەگەڵ دەسپێکردنی هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا، رێگەی گەشتکردن لە ئەبرامۆڤیج گیرا بۆ خاکی ئینگلتەرا بەهۆی نزیکی ملیاردێرە رووسییەکە لە پوتین ی سەرۆکی ئەو وڵاتە.

دەنگۆی ئەوە هەیە بەیەکجاری ناوبراو، چێڵسی بفرۆشێت بەڵام وەک چارەسەرێکی کاتی ئەبرامۆڤیج دەستبەرداری بەڕێوەبردنی یانەکە بوو.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە “لە ماوەی ٢٠ ساڵی خاوەندارێتی چێڵسی دا، هەمیشە خۆم وەک بەخێوکەرێکی یانەکە بینیووە کە رۆڵی ئەوەیە یانەکە بگەیەنێتە سەرکەوتن وەک ئەو سەرکەوتنەی ئەمڕۆ یانەکەی تێدایە، هەروەها بنیاتنان بۆ داهاتوو وە ببمە کەسێکی پۆزەتیڤ لە کۆمەڵگادا. من هەمیشە ئەو بڕیارەم داوە کە باشترینە بۆ یانەکە و ئێستاش ئەو یاسایەم دەپارێزم، هەربۆیە لەمڕۆوە متمانە دەدەم بە دەزگای خێرخوازی چێڵسی بۆ ئەوەی  سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی یانەکە بگرێتە ئەستۆ. پێم وایە لە ئێستادا ئەوان باشترین کەسن تاوەکو  لە قازانجی یانەکە، یاریزانان و ستاف و هاندەران بڕیاربدەن”.

بابەتی زیاتر

Back to top button