ئه‌وروپائینگلتەرا

یەكەم لێدوانی ئیریكسن دوای ئەنجامدانی یەكەم یاری لەگەڵ برینتفۆرد

یاریگا-

كریستیان ئیریكسنی دانیماركی و یاریزانی یانەی برینتفۆردی ئینگلیزی دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ یەكەم یاری خۆی ئەنجامدا.

لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر فینلەندا لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپای ڕابردوودا ئیریكسن تووشی جەڵتەی دڵ هات و نەشتەرگەری ئەنجامدا.

دوای ئەنجامدانی یاریەكی دۆستانە بەرامبەر ڕینجەرز ئیریكسن بۆ كەناڵی فەرمی برینتفۆرد ووتی: هەست دەكەم لە بارودۆخێكی زۆر باشدام ، هەفتەی ڕابردوو تاقیكردنەوەیەكی سەخت بوو بۆم ، یان ئەنجامدانی یاری بەرامبەر ڕینجەرز ، ئەوە شتێكی سەخت بوو ، بەڵام دڵخۆشم كە لێرەم.

بەردەوام بوو ووتی: هەستدەكەم لە جێگایەكی زۆر باشدام ، لە ڕاستیدا من سەرسامم كە جەستەم بەو شێوەیە ڕەفتار دەكات ، ڕاستە بە سەختی ڕاهێنان ئەنجام دەدەم ، بەڵام پێشبینی ئەوەم نەدەكرد بەو شێوەیە هەست بە باشی بكەم ، ئەوە بە دڵنیاییەوە شتێكی زۆر ئەرێنیە.

لە یاری دۆستانەی برینتفۆرد بەرامبەر ڕینجەرز ئیریكسن گەڕایەوە و بەشداری لە 80 خولەكدا كرد و توانی دوو گۆڵ درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button