ئه‌وروپا

ئیریكسن باس لە ڕووداوەكەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دەكات

یاریگا-

كریستیان ئیریكسنی دانیماركی و یاریزانی یانەی برینتفۆردی ئینگلیزی باس لە ڕووداوەكەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دەكات.

لە یاریەكی جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا كریستیان ئیریكسن تووشی جەڵدەی دڵ هات و لەو كاتەوە یاریزانەكە بەشداری هیچ یاریەكی نەكردووەتەوە.

لە گواستنەوەكانی زستانەدا ئیریكسن پەیوەندی بە ڕیزەكانی برینتفۆردەوە كرد.

ئیریكسن باس لە ڕووداوەكە دەكات و دەڵێت: هەموو شتێكم لە بیرە تەنها پێنج خولەك نەبێت ، تۆپەكەم بیرە هات و دای لە ئەژنۆم و دواتر نازانم چی ڕوویدا.

هەروەها ووتیشی: هەستام و خەڵكێكی زۆرم بینی لە چوار دەورم كە پاڵەپەستۆیان لە سنگم دەكرد ،هەوڵم دا هەناسە بدەم بەڵام نازانم چی ڕوویدا.

بەردەوام بوو ووتی: بیرم دەكردەوە ئەگەر قاچم بشكایە چی ڕووی دەدا ، ئەو كاتە دەستم كرد بو جوڵاندنی سەرجەم ئەندامەكانی جەستەم تا بزانم چی ڕوویداوە.

لەكۆتایشدا ئیریكسن دەڵێت: دواتر لە ئەمبوڵانسەكە گوێم لێ بوو كەسێك پرسی چەندێك بێ ئاگا بووە یەكێكی دیكە وەڵامی دایەوە پێنج خولەك ، ئەوە یەكەم جار بوو گوێم لێ بێ چیم بەسەر هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button