ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتکێ باشترینە؟گرنگترین

پانۆرامای وەرزی 2022-2023ـی پرێمەرلیگ

سەرجەم رووداوە گرنگەکان، ئامار و داتاکانی بە درێژایی ئەم وەرزەی خولەکە

یاریگا –

دوێنێ یەکشەممە وەرزی 2022-23ـی پرێمەرلیگ کۆتایی هات، ئێڤەرتن لەسەر حسابی لێستەر سیتی و لید یونیاتد لە خولەکە مایەوە.

ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ وەزێک بوو، کە شەڕی سەرنجڕاکێشی تێدابوو بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە، سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ و خولە ئەوروپییەکانی دیکە، جەنگ لە پێناو دانەبەزین بۆ چامپیۆنشیپ.

پاش تێپەڕینی وەرزێک بەسەر سەردەمی کۆڕۆنا و بینینی یاریگا چۆڵەکان، کۆتایی هاتنی خولەکان لە مانگی لە مانگی تەمموزدا و بەڕێوەچوونی مۆندیال لە زستاندا، دەبوو بەهەر شتێکی دیکە ڕابێین، بەڵام پرێمەرلیگ وەرزێکی سەرسووڕهێنەری بەڕێکرد.

یاریگانێت چاوێک بەو رووداوە نائاساییانەدا دەخشێنێتەوە کە لەم وەرزەی پرێمەرلید روویاندا.

 

سەرجەم ئەو 39 راهێنەرەی لەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەرکەوتن

لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 39 راهێنەری جیاواز راهێنەرایەتی یانەکانیان کرد، کە ژمارەیەکی پێوانەیی بوو لە مێژووی خولەکەدا.

بە شێوەیەکی گشتی 14 راهێنەر گۆڕانکارییان پێکرا، یانەکانی چێڵسی، لیدز یونایتد و ساوسهامپتن هەریەکەو دوو راهێنەریان لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.

بە کۆی گشتی سەرجەم راهێنەران و ئەو راهێنەرانەش کە بەشێوەیەکی کاتی تەنیا بۆ یارییەکیش بووبێت بوونە راهێنەری تیپێک، 39 راهێنەری جیاواز لە خولەکە دەرکەوتن.

تەنیا یەک راهێنەر بە ویستی خۆی یانەکەی جێهێشت، ئەویش گراهام پۆستەر بوو لە بڕایتۆنەوە چووە چێڵسی، بەڵام تەنیا پاش 7 مانگ لەلایەن یانە لەندەنیەکەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و ئەویش چووە لیستی قوربانییەکان.

لە کۆی 20 یانەی خولەکە، تەنیا 9 یانە کۆتاییان بە وەرزەکە هێنا لەگەڵ هەمان ئەو راهێنەرەی کە لە دەستپێکەوە لەگەڵیان بوو.

هەر سێ یانە دابەزیووەکە، لێستەی سیتی، لیدز یونایتد و ساوسهامپتن کۆتاییان بە خولەکە هێنا لەگەڵ راهێنەری کاتی و لە کۆتایی وەرزەکە گرێبەست لە نێوانیان کۆتایی هات.

یانەی چێڵسی بەنیازە ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بکاتە شوێنگرەوەی فڕانک لامپارد، کە لە سەرەتای وەرز وەک راهێنەری ئیڤەرتن کاری کردبوو، رۆی هودسۆن و رایان مەیسنیش گرێبەستەکانیان لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس و تۆتنهام کۆتایی پێهاتووە.

چێڵسی بە زەرەرمەندترین یانەی وەرزەکە هەژمار دەکرێت.

بۆ یەکەمجار لەدوای وەرزی 1995-96، بلوز لە پلەی 12ـی ریزبەندی خولەکە کۆتایی بە وەرزەکە هێنا، بەڵام ئەمە تەنیا بەشێکی کەمی چیرۆکەکەیە.

لەو کاتەوەی تۆد بۆیلی ئەمریکی بووەتە سەرۆکی یانەکە لە سەرەتای وەرزی رابردووەوە بڕی 583 ملیۆن پاوەندیان لە کڕینی یاریزاناندا خەرجکردووە.

بە درێژایی وەرزەکە چوار راهێنەری جیاواز راهێنەرایەتی تیپەکەیان کرد، (تۆماس توخێل، گراهام پۆتەر، بڕونۆ سالتۆر و فڕانک لامپارد) کە سالتۆر راهێنەرێکی کاتی بوو.

چێڵسی لە مانگی یەک 300 ملیۆن پاوەندی خەرجکرد، لە هاوینیش 270 ملیۆنی خەرجکرد، کە دوو لە سێ گەورەترین خەرجییەکانی گواستنەوەی یاریزانە لە مێژوو، لە پاڵ خەرجییە 292 ملیۆن پاوەندییەکەی ریال مەدرید لە هاوینی 2019.

تۆماس تۆخێل خاوەن چامپیۆنزلیگی وەرزی پێشوو لەگەڵ یانەکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و گراهام پۆتەر لە شوێنەکەی دانرا، تەواوی ستافەکەش بە 21 ملیۆن پاوەند قەرەبوو کرانەوە.

شەش یاریزانی یانەکە (ئۆبامێیانگ، بادیاشیل، میخایلۆ مودریک، مادویکێ، کارنی چوکویمێکا و فۆفانا) کە تێچووی گرێبەستەکانیان 168 ملیۆن پاوەند بوو، نەیانتوانی 1000 خولەک یاری بۆ یانەکە بکەن.

نۆتینگهام پارێزگاری لە ستیڤ کوپەر کرد و ئەویش لە کۆتایی وەرزەکە پاداشتی کردن.

لەو 14 گۆڕانکارییەی لە راهێنەرانی خولەکە روویدا، ئەوەی جێگای سەرسوڕمان بوو، نۆتینگهام ستیڤ کوپەری لە پۆستەکەی دوورنەخستەوە، پاش ئەوەی یانەکە لە هەشت گەڕی سەرەتا لە ریزبەندی کۆتایی بوون، لە بەرامبەردا گرێبەستەکەی نوێکرایەوە،

لە مانگی نیساندا جارێکی دیکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە لە ستیڤ لە لێواری دوورخرانەوە دایە، بەڵام فۆڕێست بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە راهێنەرەکەیان لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

لە کۆتاییشدا سوودی خۆی هەبوو، یانەکەی لە دابەزین رزگارکرد بە پێچەوانەی یانە دابەزیوەکانی دیکە کە راهێنەرەکانیان دوورخستبووەوە.

لە مانگی ئازار ریزبەندییەکە بەمشێوەیە بوو، هەموو یانەکانی خوار ئەستۆن ڤێلا مەترسی دابەزینیان لەسەر بوو

شەڕێکی سەخت لە پێناو مانەوە.

ئەم وەرزە بۆ هەموومان بەچێژ بوو (جگە لەو یانانەی دابەزین) چێژمان لە جەنگێکی کراوەی لە پێناو مانەوە بینی.

لە مانگی ئازار جیاوازی نێوان 9 یانەی ریزبەندی خولەکە تەنیا 4 خاڵ بوو، 10 بۆ 11 یاری مابوو کریستاڵ پاڵاس لە پلەی 12 یەم بوو بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ، ساوسهامپتنیش بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ لە پلەی بیستەم بوو.

تیپەکان دەستیانکرد بە دوورکەوتنەوە لە ناوچەی دابەزین، تەنیا ساوسهامپتن لە جێگەی خۆی مایەوە، کە بۆ یەکەمجار بوو لەدوای وەرزی 2017-18 یانەیەک لە گەڕی 35 وە ماڵئاوایی لە خولەکە کرد و بەفەرمی دابەزی.

دوو یانەی دیکەی خوارەوەی ریزبەندی لە کۆتایی مانگی ئازار راهێنەرەکانیان گۆڕی، لیستەر سیتی دین سمیسی کرد بە راهێنەری تیپەکەی، لیدز یونایتدیش سام ئالاردایسی کرد بە راهێنەری، بەڵام چارەسەری برینی تیپەکانیان نەکردوو هەردوو یانە ماڵئاواییان لە پرێمەرلیگ کرد.

تا دوایین خولەکی یاریکردن رکابەری توند لە نێوان ئیڤەرتن، لێستەر سیتی و لید یونیایتد هەبوو، بەڵام عەبدوڵا دوکۆری بە گۆڵێکی زێڕین لە تۆيی یانەی بۆرنمس، ئێڤەرتنی لە دابەزین رزگارکرد.

کێشە گەورەکانی ڤار

دەستەی ناوبژیوانانی پرێمەرلیگ (PGMOL) لەم وەرزە زۆبەی کاتەکانی بە داوای لێبوردن کردن بەسەربرد بەهۆی هەڵە کوشنە بەردەوامەکانی ڤار، بەتایبەت بەرامبەر بە ئارسێناڵ.

لە مانگی شوبات داوای لێبوردنیان لە ئارسێناڵ و بڕایتن کرد بەهۆی ئەوەی لە یاری ئەو دوو یانەیە ناوبژیوانی ڤار لەیادی کردبوو هێڵکاری هێڵی ئۆفساید بکێشێت و زیانی پێگەیاندن.

لە مانگی ئەیلول جارێکی دیکە یەکێتییەکە داوای لێبوردنی کرد، ئەمجارەیان دانی بەوەدا نا بە هەڵە گۆڵی هەریەکە لە یانەکانی نیوکاسڵ و وێستهامیان بەرامبەر بە کریستاڵ پاڵاس و چێڵسی رەتکردووەتەوە.

هەمیشە بۆ هەموو هەڵەکان داوای لێبوردن ناکرێت، وە دیار نییە بە نهێنیش چەند جار داوای لێبوردنی دیکە کراوە، بۆیە بە دڵنیایەوە نازانین چەند هەڵەی زەقی دیکە لەلایەن ڤار لەم وەرزەی خولەکە کراوە.

بەڵام ئەوە دەزانین کە بڕایتن تەنیا لەم وەرزە سێ جار داوای لێبوردنی لێکراوە.

دوای تێپەڕینی 30 گەڕی خولەکە، 10 جار ڤار بە هەڵە دەستێوەردانی کرد، 19 رووداوی گرنگی لەدەست چوو، نەگەڕایەوە بۆیان. 30 جاریش بە هەڵە بریاری لە رووداوەکانی ناو یاری دا، بە کۆی گشتیش خاوەنی 83 بریاری درووست بوو.

تەنانەت ڤار نەگەڕایەوە بۆ ئەو رووداوەی کە بەرگریکاری لیڤەرپوول، ئەندی رۆبەرتسۆن لەلایەن ناوبژیوان لێیدرا و کڵۆپیش بەهۆی هاوارکردن بەسەر ناوبژیوانی چوارەم تووشی پێکانی ماسولکە بوو.

لە کۆتایی وەرزەکەش، هاوارد وێبی سەرۆکی (PGMOL) بەشداری دوو بەرنامەی تەلەفیزیۆنی کرد و پۆزشی بۆ بەشێک لە هەڵەکان هێنایەوە.

پشوو لە ناوەڕاستی وەرز؟!

یانەکان لە ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەرەوە تا 26ی کانوونی دووەم، بۆ ماوەی شەش هەفتە لە پرێمەرلیگ دابڕان بەهۆی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی قەتەر.

بەشێک لە تیپەکان پشوویان بەو یاریزانانە دا کە بەشداریان لە مۆندیال نەکرد، بەشێكی دیکەی یاریزانەکانی دیکەش فڕین بۆ ئەو پەڕی جیهان.

ئیمارات، ئوسترالیا، سعودیە، ئیسپانیا و پۆرتوگال هەندێک لەو شوێنانە بوون کە نزیکەی نیوەی تیپەکانی پرێمەرلیگ لەو ماوەیەدا یاری دۆستانەیان ئەنجامدا تیایدا.

لیڤەرپوول و ئارسیناڵ لە جامی سوپەری دوبەی یاریان ئەنجامدا، ئێڤەرتن لە جامی سیدنی بوو، کریستاڵ پاڵاس میوانداری یانەی بۆتافۆگۆی بەڕازیلی کرد، چەند تیپێک رووبەڕووی یانەکانی لالیگا بوونەوە و تەنانەت فولهام هەفتەیەک پێش جەژنی کریسمس لە دێربی لەندەن میوانداری وێستهامی کرد.

ئەو کاتە ڕیزبەندییەکە تەواو جیاواز بوو، لە جەژنی کریسمسدا ئارسیناڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی بوو، چێڵسی تەنیا لە پلەی ئەوروپی دوورکەوتبوویەوە بە جیاوازی گۆڵ و وۆڵڤز لە خوارەوەی ریزبەندی بوو.

وە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد بوو.

پێناچێت یاریکردنی یاریزانەکان لە مۆندیال کاریگەری لەسەر ئاستی نیوەی دووەمی خولەکە هەبوو بێت، 16 یاریزانی مانچێستەر سیتی بەشدایان لە مۆندیال کرد کە زۆرترین بوو، بەڵام بوونە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، کەمترین یاریزانی ساوسهامپتن لە مۆندیال بەشداربوون کە تەنیا 2 یاریان بوون، یانەکە دابەزی بۆ چامپیۆنشیپ.

کێبڕکێ کردنێکی بەهێز تا دوایین گەڕ.

بە درێژایی وەرزەکە وا دەردەکەوت ئارسیناڵ ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە، بەڵام رووی نەدا.

تا مانگی نیسان و پاش ئەنجامدانی 29 یاری ئارسیناڵ بە جیاوازی 8 خاڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی پێشەنگی خولەکەی گرتبوو.

بەڵام هەرمان چارەنووسی لیڤەرپوول لە ساڵانی رابردوو رووبەڕووی گەنەرز بوویەوە، نەیان توانی تا دوایین گەڕ رکابەری سیتیزن بکەن.

یانەکەی میکێل ئارتێتا 248 رۆژی لە پێشەنگی خولەکە بەسەربرد، کە زۆرترین ماوەبوو لە مێژووی خولەکە یانەیەک لە پێشەنگ بێت و نازناوەکە بەدەست نەهێنێت، سیتزین سێ گەڕ بەر لە کۆتایی هاتنی خولەکە نازناوەکەی یەکلایی کردەوە.

وەرزێک بۆ شکاندنی ریکۆردەکان

هالاند خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکە و باشترین یاریزانی لاوی خولەکە و خەڵاتی باشترین یەکێتی نوسەرانی تۆپی پێی بەدەستهێنا.



ئێرلینگ هالاندی نەرویجی بوو بە یەکەم یاریزان لە مێژووی پرێمەرلیگ لە وەرزێک 36 گۆڵ بکات.

کیڤن دی برۆین بە کردنی 16 ئەیست پێشەنگی ئەسیستکرانی خولەکەی گرت.

یاریزانی بڕایتن، لویس دەنک خاوەنی زۆرترین پاس بوو (3,208 پاس)

دەیڤد دی خیا بە کردنی 17 کلین شتی کرد کە زۆرترین بوو

دەیڤد رایا، گۆڵپارێزی بریتفۆرد خاوەنی 154 سەیڤە کە زۆرترین بوو.

هاری کەین بە لێدانی 130 شوت، خاوەنی زۆرترین شوت بوو.

دی خیا زۆرترین خولەک یاریکرد (3,420 خولەک)

برونۆ فێرناندێز زۆرترین شوتی لە ستون دا (5 شوت)

کیێران تریپێر زۆرترین پاسی بەرزی (پاسی بەرز بۆ ناوچەی سزا) داوە (393 پاس)

جواو پالنیا خاوەن زۆرترین پچڕاندنی تۆپ بووە (147 تۆپی پچڕاندووە)

ئیلان مێسلەر زۆرترین گۆڵی لێکرا (67 گۆڵ)

زۆرترین کارتی سوور بە کاسی میرۆ درا (2 کارت)

زۆرترین کارتی زەرد بە جۆواو پالینیا درا (14 کارت)

زۆرترین ئۆفساید لەسەر جەمی ڤاری گیرا (29 ئۆفساید)

زۆرترین فاوڵ لەسەر جۆیڵینتن گیرا (65 فاوڵ)

میترۆڤیچ زۆرترین لێدانی سزای لەدەستدا (4)

مانچێستەر سیتی خاوەن زۆرترین بردنەوە بوو (28 بردنەوە)

هاوسهامپتن زۆرترین یاری دۆڕاند (25 دۆڕان)

مانچێستەر سیتی زۆرترین گۆڵی کرد (94 گۆڵ)

بڕایتن زۆرترین شوتی بۆ گۆڵ کرد (613 شوت)

نیوکاسڵ زۆرترین شوتی لە ستون داوە (26 شوت)

مان سیتی زۆرترین گۆڵی لەناو ناوچەی سزا کردووە (82 گۆڵ)

نیوکاسڵ زۆرترین گۆڵی لە دەرەوەی ناوچەی سزا کردووە (12 گۆڵ)

لیدز یونایتد زۆرترین تۆپی پچڕاندووە (840)

ئیڤەرتن زۆرترین تۆپی بلۆک کردووە (180)

برینتفۆرد زۆرترین تۆپی سەیڤ کردووە (154)

مانچێستەر سیتی زۆرترین پاسی داوە (25,072)

برینتفۆرد زۆرترین پاسی بەرزی داوە (2,312)

لیبەرپوول زۆرترین پاسی بەرزی هەبووە بۆ ناوچەی سزا (799)

نیوکاسڵ زۆرترین کۆڕنەی بۆ گیراوە (270)

◉ بۆ یەکەمجار لە وەرزێکی خولەکە 1084 گۆڵ کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button