ئه‌وروپائینگلتەرا

تیاگۆ سێلڤا گرێبەستەكەی لەگەڵ چێلسی نوێكردەوە

یاریگا-

یانەی چێلسی ئینگلیزی گرێبەستی تیاگۆ سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەكەی بۆ وەرزێكی دیكەش نوێ كردەوە.

یانە لەندەنیەكە ڕایگەیاند تیاگۆ سێلڤا بەردەوام دەبێت و لە ستامفۆرد بریج دەمێنێتەوە تا كۆتایی وەرزی 2022/2023 دوای ئەوەی لەگەڵ یانەكە گەشتنە ڕێككەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

تیاگۆ لەگەڵ چێلسی لەم وەرزەدا بەشداری لە 22 یاریدا كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان.

لە ساڵی 2020 بەرگریكارە بەڕازیلیەكە لە پاریس سان جێرمانەوە پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و توانی نازناوی چامپیۆنسلیگ و سوپەری ئەوروپی بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button