ئه‌وروپائینگڵته‌را

مانچێستەر سیتی بە پەیامێك ماڵئاواییان لە ئەگوێرۆ كرد

یاریگا-

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بە پەیامێك ماڵئاواییان لە سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری پێشووی یانەكەیان كرد.

كەمێك پێش ئێستا لە مەراسیمێكدا ئەگوێرۆ لە تەمەنی 33 ساڵیدا وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند بەهۆی بارودۆخی تەندروستیەوە.

هەژماری فەڕمی مانچێستەر سیتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی ماڵئاواییان بۆ ئەگوێرۆ بڵاوكردووەتەوە و نووسیویانە:

” هەموو كەسێك لە سیتی دەیانەوێت ئەو هەلە بقۆزنەوە بۆئەوەی سوپاسی ئەگوێرۆ بكەن بۆ ئەو سەركەوتنانەی لەگەل یانەكەمان لە ماوەی ڕابردوودا ، هیوای سەركەوتن و باشترینی بۆ دەخوازین ”

ئەگوێرۆ لە ماوەی ساڵەكانی 2011-2021 یاری بۆ مانچێستەر سیتی كرد و چەندین نازناوی لەگەل یانەكە بردەوە و گۆڵكاری مێژووی سیتیزنە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button