ئیسپانیائینگڵته‌رابازاری گواستنه‌وه‌

ڤلاهۆڤیج لە رادارەکانی گواردیۆلا دەردەکەوێت

Captain Korek

دوشان ڤلاهۆڤیج ئامانجی پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتییە.

هێرشبەرە لاوەکە سەرنجی چەند یانەیەکی گەورەی ئەورووپای بەلای خۆیدا راکێشاوە و نوێترین زانیارییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، گواردیۆلا هاتۆتە کایەی بەدەست هێنانی ئەو یاریزانە.

بەگوێرەی لا ریپەبڵیکا، گواردیۆلا خۆی سەرپەرشتی هەوڵەکانی گواستنەوەکە دەکات و مان سیتیش گفتوگۆکانی لەگەڵ فیۆرەنتینا دەستپێکردووە و پێشبینی دەکرێت نرخی نزیکی ٧٠-٨٠ ملیۆن یۆرۆبێت.

گفتوگۆکانی فیۆرەنتینا بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە بێ هوودەبوون و دەیەوێت بچێتە یانەیەکی گەورە. لە بەرامبەردا ستیزن پێویستی بە هێرشبەرێکە پاش رۆیشتنی ئەگوێرۆ و شکستهێنانیان لە گواستنەوەی هاری کەین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button