ئه‌مریکا

فەرمی: نەیمار ناتوانێت بەرامبەر ئەرجەنتین بەشداری بكات

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل ڕایگەیاند نەیمار دا سێلڤا ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ یاریەكەی بەرامبەر ئەرجەنتین دوورخراوەتەوە.

وا بڕیارە شەوی چوارشەممە كاتژمێر 02:30 بە كاتی كوردستان ئەرجەنتین لە یاریگای خۆیدا میوانداری بەڕازیل بكات ، لە میانەی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای لاتین بۆ گەشتنیان بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

بەهۆی هەستكردن بە ئازار لە ڕانی چەپیدا نەیمار لەگەڵ هاوڕێكانیدا سەفەری ئەرجەنتینی نەكرد.

یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل لە بەیاننامەكەدا نووسیویەتی: دوای ڕاهێنانكردن نەیمار هەستی بە ئازار كرد لە ڕانی چەپیدا ، بەوەش هەڵبژاردەكە بۆ پاراستنی یاریزانەكە بڕیاریدا لە یاری بەرامبەر ئەرجەنتین بەشداری پێ نەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button