ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ئەگوێرۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و، دەنگۆکانی ئەم دوواییە رەتدەکاتەوە.

یاریزانەکەی بلاوگرانا لە هەژمارەی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونتەوە دوورن لەسەر راستی و لەسەر رێنمایی پزیشکان چارەسەری وەردەگرم و، تاوەکو سێ مانگی داهاتوو بە تەواوەتی دەگەڕێمەوەو هەموو شتێک باشە “.

ئەمڕۆ چەند سەرچاوەیەک لە ئیسپانیا بڵاویان کردەوە، پزیشکان ئەگوێرۆیان ئامۆژگاری کردووە، ئەستەمە لە نەخۆشیەکەی چاک بێتەوە و، پێویستە واز لە یاریکردن بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button