ئه‌مریکا

ڤینیسیوس بانگهێشتی بەڕازیل کرا

یاریگا-ڤینیسیوس جونیۆرز ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرایەوە پاش دوورخستنەوەی لە سەرەتادا.

سەرەڕای ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات، لاوە بەڕازیلییەکە جێگەی متمانەی تیتێی راهێنەری بەڕازیل نیە و بۆ یارییە نێودەوڵەتییەکان بانگهێشتنەکرا، بەڵام دوابەدوای پێکانی رۆبێرتۆ فیرمینیۆی هێرشبەری لیڤەرپوول، ڤینیسیوس لە جێگەی ئەو بانگهێشتکرا.

لە پێکهاتەکەدا، هاوکات فیلیپ کۆتینهۆ بانگهێشتکراوە دوای دابڕانی بۆ ماوەیەکی زۆر بەهۆی پێکان.

بەڕازیل لە ١٢ و ١٧ ئەم مانگەدا لە میانەی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ جامی جیهانی، رووبەرووی  کۆڵۆمبیا و ئەرژەنتین دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button