ئه‌وروپائینگلتەرا

ماوەی دووركەوتنەوەی لوكاكۆ دیاریكرا

Yariga App

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ماوەی دووركەوتنەوەی ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری یانەی چێلسی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.

لە یاری چێلسی بەرامبەر مالمۆ كە بە بردنەوەی یانە ئینگلیزیەكە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات لوكاكۆ تووشی پێكان بوو بە هۆیەوە یاریگای جێهێشت.

بەپێی زانیاریەكانی ”زە تایمز”ی بەریتانی چاوەڕوان دەكرێت لوكاكۆ  تا دوای گەڕانەوەی یاریە نێودەوڵەتیەكان نەتوانێت بگەڕێتەوە یاریگایكان ، ئەوەش یانی بۆ ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دووردەكەویتەوە.

بەوەش گۆڵكارە بەلجیكیەكە ناتوانێت لە پێنج یاری بلوزدا بەشداری بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button