ئه‌وروپائینگڵته‌را

مانچێستەر سیتی یاریزانێکی وێستهام دەکاتە ئامانج

یاریگا
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، دەیەوێت هاوینی داهاتوو دیکلاین رایس، ناوەڕاستکاری یانەی وێستهام یونایتد بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، ستیزن لە ئێستاوە بۆ هاوینی داهاتوو ئامادەکاری دەکات، بۆ ئەوەی ناوەڕاستکارەکەی وێستهام وەکو شوێنگرەوەی فێرناندینهۆ ناوەڕاستکاری یانەکەیان بگوازنەوە، هەرچەندە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یانەیە بەرامبەر دەستبەرداربوون لەم یاریزانە داوای پارەیەکی خەیاڵی بکەن.

فێرناندینهۆی ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و، یانەکەشی ئاگاداری کردووەتەوە کە گرێبەستەکەی نوێ ناکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button