ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

جەنگی مان سیتی و ئارسناڵ بۆ دیکلان رایس چڕتر دەبێتەوە

هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و ئارسناڵ هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ دیکلان رایس و چاوەڕواندەکرێت تا هەفتەی داهاتوو یەکلاببیتەوە.

یانەی وێستهامی خاوەنی ناوەڕاستکارە بەهرەمەندەکە داوای بڕە پارەیەکی زیاتر دەکات لەوەی ئارسناڵ  پێشکەشی کردووە.  گەنەرز ئۆفەرێکی ٩٠ ملیۆن پاوەند پێشکەشکرد (٧٥ ملیۆن جێگیر و ١٥ ملیۆن گۆڕاو) بەڵام رەتکرایەوە. بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، گەنەرز بێ هیوا نەبووە و کۆتا ئۆفەری خۆی ئامادە دەکات کە رەنگە بگاتە ١٠٠ ملیۆن پاوەند.

لە هەمان کاتدا، مان سیتی بڕیاریداوە هەر لەم هەفتەیەدا گرێبەستی خۆی ئامادەبکات. ستیزن چاوەڕوانی ئەنجامی ئۆفەرەکەی ئارسناڵ بوو تاوەکو بزانێت بە چ بڕە پارەیەک بچنە پێش.

هاوکات، ئارسناڵ نایەوێت دوابکەوێت لەترسی قبوڵکردنی گرێبەستەکەی ستیزن لەلایەن هامەرزەوە و ئەوانیش کۆتا گرێبەستییان پێشکەش دەکەن.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، دیکلان رایس خۆی ئارەزووی ئارسناڵ زیاتر دەکات بەڵام یانەکەی ئەو ئۆفەرەیان هەڵدەبژێرێت کە بۆ ئەوان گونجاوترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button