ئینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد دێتە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی رایس

یاریگا

ماوەیەکە یانەی ئارسیناڵ لە هەوڵی گواستنەوەی دیکلان رایس ناوەڕاستکاری ئینگلیزی وێستهام یونایتد، بەڵام یانەکە دوو ئۆفەری گەنەرزی رەتکردووەتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە مانچێستەر یونایتد ئامادەیە داواکاری یانەکەی ئەو یاریزانە جێبەجێ بکات.

لە ماڵپەری تەلەگراف بڵاوکرایەوە، بەرپرسانی مان یونایتد ئامادەن بەرامبەر یاریزانێکیان لەگەڵ هەندێک پارە خواستی وێستهام یونایتد بۆ دەستبەردار بوون لە ناوەراستکارەکەیان جێبەجێ بکەن، یاریزانەکانیش هاری مەگوایەر یان ماکتۆمینای دەبێت.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە ئەوەی کار ئاسانی بۆ شەیتانە سوورەکان دەکات بۆ گواستنەوەی دیکلان رایس، سکۆت ماکتۆمینای ناوەڕاستکاری یانەکەیانە، لەبەر ئەوەی دەیڤید مۆیس راهێنەری وێستهام داوای ئەو یاریزانە لە یانەکەی کردووە.

لەم نێوەندەدا مانچێستەر سیتیش یەکێکی دیکە لەو کێبڕکێکارانەیە کە هەوڵ بۆ گواستنەوەی دیکلان رایس دەدات، ئەو یانەیە دەیەوێت ئەو یاریزانەی وێستهام یونایتد وەکو شوێنگرەوەی ئیلکای گۆندوگان بگوازێتەوە ریزەکانی، بۆیە رکابەری نێوان ئەو سێ یانەیە رۆژ لە دوای رۆژ گەرمتر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button