ئینگلتەرا

لوتکەی پریمەرلیگ لە کاتی زیادکراو یەکلابووەوە

یاریگا- ئێوارەی ئەمڕۆ یاری نێوان هەردوو یانەی ئارسناڵ و مانچێستەر یونایتد بە بەرامبەربوون بەکۆتا هات تاوەکو دیکلان رایس لە کۆتا چرکەکاندا گۆڵی بردنەوەی ئارسناڵی تۆمارکرد.

ئارسناڵ لە زۆرینەی کاتەکانی یارییەکەدا باشتر بینرا،  بەڵام مارکوس راشفۆرد لە خولەکی 27دا گۆڵی پێشکەوتنی شەیتانە سوورەکانی تۆمارکرد.

دوای تەنها یەک خولەک، مارتن ئۆدیگارد توانی ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە و یارییەکە بگەڕێنێتەوە خاڵی یەکەم.

هەوڵەکانی هەردوولا بێ هوودەبوون هەتا کۆتا خولەکەکان و گارناچۆ لە خولەکی 88 دا گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد بەڵام ڤاڕ بە هۆکاری ئۆفساید رەتیکردەوە.

لە کۆتا چرکەکاندا سیناریۆییەکە بە تەواوی گۆڕا  و دیکلان رایسی ئەستێرەی تازەی گەنەرز تۆپێکی جوانی ساکای بە سنگ راگرت و گۆڵی بردنەوەی هێنا. دواتر گەنەرز سوودی لە هاتنە پێشەوەی مان یونایتد وەرگرت و گابریێل خیسوس لە خولەکی 101دا گۆڵی سێهەمی تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە ئارسناڵ گەیشتە خاڵی ژمارە 10 لە 4 یاریدا و تەنها بەرامبەر فولهام خاڵی لەدەستداوە. هەرچی یونایتدە بە دوو دۆڕان و دوو بردنەوە 6 خاڵی کۆکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button