ئینگلتەرا

مانچێستەر سیتی پاشەکشەی کرد و دیکلان رایسی ناوێت

یاریگا

یانەی مانچێستەر سیتی بڕیاریداوە لە کێبڕکێی گواستنەوەی دیکلان رایس پاشەکشێ بکات و ئامادەنیە ئۆفەرێکی هاوشێوەی ئارسیناڵ پێشکەشی ئەو یانەیە بکات.

ماوەیەکە هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی دیکلان رایس ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و یانەی وێستهام یونایتد دەکەن و ئەو یانەیەش ئامادەنیە کەمتر لە 100 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری یاریزانەکەی بێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گەنەرز ئامادەیە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ناوەڕاستکارەکەی وێستهام 105 ملیۆن پاوەندی پێشکەشی ئەو یانەیە بکات، لە بەرامبەردا ستیزن ئامادەنیە ئەو ئۆفەرە پێشکەش بکات.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە کارگێری ئارسیناڵ ئۆفەرێکی دیکەی فەرمی بۆ گواستنەوەی رایس پێشکەش کردووە و ئامادەن 100 ملیۆن پاوەند وەکو پێشەکی و هەروەها 5 ملیۆن پاوەندی دیکەی زیاد کراو پێشکەش بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button