ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

باس لە وادەی گەڕانەوەی دیبالا دەکرێت

یاریگا
پاولۆ دیبالا، هێرشبەری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا پاش ئەوەی لە یاری گەڕی شەشەمی سێریائەی بەرامبەر سامپدۆریا تووشی پێکان بوو، تاوەکو ئێستا وادەی گەڕانەوەی بە تەواوەتی یەکلایی نەکراوەتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی تانگۆ زیاتر لە 20 رۆژە تووشی پێکان بووە و، بەم هۆیەوەش بەشداری پاڵاوتنەکانی مۆندیالیشی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی نەکرد، ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستاش لە پێکانەکەی چاک نەبووەتەوە و، ئالێگری راهێنەری یانەکەش لە گەڕانەوەی دڵنیانیە.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە، چاوەڕێ دەکرێت دیبالا بۆ یارییەکانی بەرامبەر زێنیت، ئینتەر میلان و ساسولۆش بەشداری نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button