ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ڕیاڵ مەدرید دوو ئەستێرەی دیكەی بۆ یاریەكەی شاختار لەدەستدا

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان. بەرامبەر شاختار لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوو ئەستێرەی دیكەی لەدەستدا.

وا بڕیارە ڕۆژی سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان شاختار لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدرید بكات ، لە میانەی یاریەكانی گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرت ئەنچیلۆتی بڕیاری دوورخستنەوەی هەردوو یاریزان ئیدین هازارد و دانی كارڤاخالی داوە و نایەوێت سەفەر بكەن بەرەو كیێڤ.

لە یاری هەڵبژاردەی بەلجیكا ئێدین هازارد هەستی بە ئازار كردووە و كارڤاخالیش بە هۆی پێكانی پێشترەوە دەناڵێنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button