فه‌ره‌نسا

گەڕانەوەی سێرجیۆ رامۆس دووبارە دواخرا

یاریگا-سێرجیۆ رامۆس لەم هەفتەیەدا ناگەڕێتەوە وەک ئەوەی پێشبینی دەکرا و دووبارە دواخرا.

رامۆس لەو کاتەوەی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کردووە بەشداری لە هیچ یارییەکدا نەکردووە و ماوەی چوار مانگە پێکانی هەیە.  وا بڕیاربوو ئەم هەفتەیە بگەڕێتەوە یاریگاکان و  بەرامبەر ئانجەرز بەشداربێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی لێ پاریسیان، رامۆس نەیتوانیوە بەشداری مەشقە بە کۆمەڵەکان بکات و جگە لە یارییەکەی ئانجەرز، ناتوانێت رۆژی سێ شەممە لە خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر لایپزیگ یاری بکات.

پاریس هۆکارەکەی بۆ ئەوەی گەڕاندووەتەوە کە سەرەڕای ئەوەی لە پێکانەکەی چاک بووەتەوە بەڵام ماوریسیۆ پۆچێتینۆ نایەوێت پەلەی لێبکات بۆیە رێگەی نەداوە لە مەشقە ئاساییەکاندا بەشداربێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button