ئه‌وروپائیسپانیا

ئەستێرەیەکی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە پێکانەکەی رزگاری دەبێت

یاریگا
زۆربەی هەرە زۆری یاریزانەکان سەرقاڵی یارییەکانی هەڵبژاردەکانیانن، بەڵام مارکۆس یۆرێنتی یاریزانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا ئامادەکاری گەڕانەوە بۆ یاریگاکان دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی رۆخێ بلانکۆس دوای ئەو پێکانەی لە یاری بەرامبەر بارسێلۆنا تووشی بوو، خەریکە بە تەواوەتی چاک دەبێتەوە و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول ئامادە دەبێت.

یانە مەدریدییەکە هەفتەی داهاتوو یارییەکەی بەرامبەر گرانادا لەلالیگا، بەهۆی گەشتی کۆمەڵێک یاریزانی بۆ ئەمریکای باشوور ناکرێت و، دواتر رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button