ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

یۆرێنتی ئۆفەرێکی خەیاڵی پێگەیشتووە

یاریگا
مارکۆس یۆرێنتی، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئەم وڵاتە بووەتە ئامانجی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و ئەو یانەیە ئامادەیە پارەیەکی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی خەرج بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووە کە کارگێری یانە ئینگلیزیەکە لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی هێرشبەرەکەی رۆخێ بلانکۆس دەستیان بە گفتوگۆ کردن کردووە و ئامادەن ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، ئەم ئۆفەرەش وایکردووە کە یانە مەدریدیەکە بیر لە دەستبەرداربوونی بکاتەوە، بەڵام خودی ئەو یاریزانە نایەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

یۆرێنتی هاوینی ساڵی 2019 بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدرید گواسترایەوە ئاتلێتیکۆ مەدرید و لەگەڵ ئەو یانەیە تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button