خوله‌کانی دیکە

دووەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا تۆماركرا

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بە شێوەیەكی فەڕمی تووشبوونی یەكێكلە یاریزانەكانی دیكەی هەڵبژاردەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند پێش چەند ڕۆژێكی كەم لە دەسپێكردنی یاریەكانی یۆرۆ.

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا ڕایگەیاند دیگۆ یۆرێنتی بەرگریكار پشكنینەكانی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەرێنی بووە و دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.

یاریزانەكە مەشق و ڕاهێنانەكانی هەلبژاردەكەی جێدەهێڵێت و بەپێی پرۆتۆكۆڵە تەندروستیەكان كەرەنتین دەكرێت.

بەرگریكارە 27 ساڵانەكە دووەم یاریزانە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێت پێشتر سێرجیۆ بۆسكێتس دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button