ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: ئەتلەتیكۆ مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ كردەوە

یاریگا-

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی نوێ كردەوە.

هەژماری فەڕمی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گرێبەستی ماركۆس یۆرێنتی ناوەڕاستكاری یانەكەی تا ساڵی 2027 نوێ كردەوە.

یۆرێنتی تەمەن 26 ساڵان لە هاوینی 2019 پەیوەندی بە ڕۆخی بلانكۆسەوە كرد.

گرێبەستەكەی یۆرێنتی لەگەل ئەتلەتیكۆ مەدرید لە سالی 2023 بەسەردەچوو و ئەمڕۆ بە شێوەیەكی فەرمی تا شەش ساڵی دیكە گرێبەستەكەی نوێ كردەوە.

ناوەڕاستكارە ئیسپانیەكە لە 82 یاریدا لەگەل ئەتلەتیكۆ مەدرید بەشداری كردووە و توانیویەتی 12 گۆڵ تۆمار بكات و 11 گۆڵیش درووست بكات لە خولی ئیسپانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button