ئه‌وروپائیتاڵیا

مۆراتا ژمارەیەكی نایابی لەگەڵ یوڤێنتوس تۆمار كرد

یاریگا-

ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی و هێرشبەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ژمارەیەكی نایابی لەگەڵ یانەكەی بەدەستهێنا.

شەوی ڕابردوو فیۆرێنتینا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری یوڤێنتوسی كرد و یاریەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، مۆراتا گۆڵی یەكسان بوونی یانەكەی بە شێوەیەكی نایاب تۆمار كرد ( ڤیدیۆی گۆڵەكەی ببینن ).

پێگەی تۆتۆ مێركاتۆی ئیتاڵی ئاشكرایكرد مۆراتا بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە بوو بە یەكەم یاریزانی ئیسپانی لە مێژوودا زۆرترین گۆڵی بۆ یوڤێنتوس تۆمار بكات لە خولی ئیتاڵیا.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد مۆراتا 24 گۆڵی بە درێسی خانمە پیرەكەوە تۆمار كردووە لە سێریا ئەی و پێش فێرناندۆ یۆرێنتی هاونیشتیمانی كەوت كە 23 گۆڵی بۆ ئەو یانەیە لە ماوەی ساڵەكانی 2013 بۆ 2015 تۆمار كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button